بیگوێزەرەوە | Flytta - E.ON
apartment up_arrow boka_tidboka_tidcheckmark Imported Layers Copy 3Imported Layers Copy 3close_icon close_iconcontract-details direction error-messagefacebook Kalender_24x29Artboard 1 Kalender_24x29Artboard 1 rorligt_icon copygoogle_plushouse instagram_icon mailmailmap_pin_selected_map_pin EAC9921F-E050-4152-9E00-5A9E1CAFA966Type something Imported Layers Copy 2Imported Layers Copy 2 Imported Layers Copy rabatt_icon Created with bin/sketchtool. radgivning_icon Created with bin/sketchtool. sms_icon Created with bin/sketchtool. Imported Layers 7Imported Layers 7 translate_icontwitteruser-contract vattenkraft_icon copy 3Customization
Flyttkartong i korridor

بیگوێزەرەوە

کاتێ که ده گوازیه وه

کارمه ندی خزمه تگوزاری کڕیار یارمه تیت ده دا بۆ گواستنه وه و چۆنیه تی وه ده ستهێنانی گرێبه ست له خانووی تازه ت. ئه گه ر دوو ئابوونه ت هه بوو گرنگه که دوو داخوازی جیاوزمان بۆ بنێری بۆ کاره با، گازی سروشتی گه رمیش

په یوه ندی به خزمه تگوزاری کڕیار بکه و پێمان رابگه ینه که مه به ستی گواستنه وه ت هه یه


تەواوبوونی گرێبەستی تۆڕی کارەبا ماوەی یە ك مانگە. بۆیە پێویستە پێش 30 ڕۆژ بە ر لە گواستنەوەکەت پەیوەندیمان پێوە بکەی بۆ ئەوەی گرێبەستە کۆنەکەت ببڕێ. ئەگەر گواستتەوە بۆ شوێنێك کە E.ON کۆمپانیای هەبێ ئەوە یەکسەر گرێبەستەکەت لە خانووە تازەکەت جێبەجێ دەکەین. وە ئەگەر گواستتەوە شوێنێك کە کۆمپانیایەکی تری تێدابێت ئەو کات پێویستە پەیوەندی بە ئەوانیش بکەی. ئەگەر دوو دڵی و نازانی کام کۆمپانیایە، هە میشە بۆت هەیە پەیوەندی بە خزمەتگوزاری کڕیاری ئێمەوە بکەی، زانیاریش لە ماڵپەڕی شوێنی کارەبا elomrade.se هە یە.

له بیرت نه چێ کاره بای خانووه تازه که ت جێ به جێ بکه ی

گرێبەستی بازرگانی کارەبات خۆ بە خۆیی دەبڕێ کاتی گواستنەوەت، ئەگەر خۆت داوا نەکەی کە بیهێڵییەوە. ئەگەر گرێبەستێکی باشت هەبوو لە خانووە کۆنەکەت وا باشترە بیهێڵییەوە*. بەڵام ئەگەر نرخی کارەبا کەمتر بوو وا باشترە گرێبەستی نوێ جێبەجێ بکە ی. ئەگەر خۆت پێت نەکرا ئەوکات ئێمە یارمەتیت دەدەین بۆ دۆزینەوەی باشترین گرێبەست. لە سەرەتاوە گرێبەستی کاتیت پێ دەدرێ، گرێبەستی ڕێنمایی بۆ ئەوەی کارەباکەت یەکسەر کاربکات. دەبێ بیر لەوە بکەیەوە کە گرێبەستی رێنمایی هە میشە گرانترە، بۆیە باشترە گرێبەستی تر بدۆزییەوە.

* ئه گه ر گواستنه وه که ت له ناو سوێد دا بێ وه هه روه ها گرێبه سته که ت چوار مانگی تیا مابێ

ئا گاداریمان بکه وه له کاتی گواستنه وه ی گه رمی و گازی سروشتی

ئه گه ر گه رمیت هه بێ ئه وا ده توانی ته له فۆنمان بۆ بکه ی، به ڵام گواستنه وه ی گازی سروشتی ده بێ له رێگای نوسینکاریه وه بێ. له ژێره وه ش فۆرمی ئاماده کراومان هه یه بۆ ئه و مه به سته، ده بێ هه ردوو لا بینوسن ئه وه ی خانووه که چۆڵ ده کاو ئه وه ی ده شگوازێته ناو خانووه که.

Den här sidan uppdaterades 9 mars 2017